بڕیاره ئه‌مڕۆ ستیڤان دیمستۆرا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی تاران بكات‌و له‌گه‌ڵ حسێن جاری ئه‌نسار، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری وڵاتانی عهرهبیو ئه‌فه‌ریقی كۆببێته‌وه‌و تاوتوێی قه‌یرانه‌كانی ئێستای سوریا بكه‌ن.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕه‌مزی عیزه‌دین، جێگری ستیڤان دیمستۆرا گه‌یشته شاری دیمه‌شقی سوریا و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كۆببێته‌وه و تاوتوێی قه‌یرانه‌كانی سوریا بكات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له سوریا، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر داوای به‌شار ئه‌سه‌د چوه‌ته ئه‌و وڵاته و ده‌یه‌وێت تاوتوێ پێشنیاره‌كانی ستیڤان دیمستۆرا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانه‌كانی سوری....
کۆتایی کورتە نامە310